٣٢ هەزار کرێکاری بیانی رەوانەی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە

عێراق 11/02/2021

Alternate Text

وا بڕیارە حکومەتی عێراق ٣٢ هەزار کرێکاری بیانی نایاسایی رەوانەی وڵاتەکانیان بکاتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند:" لە میانەی هەڵمەتێک بۆ چاودێریکردنی کرێکاری نایاسایی، حکومەتی ناوەندی بڕیاری داوە بە ناردنەوەی ٣٢ هەزار کرێکاری بیانی کە بە رێگەی نایاسایی هاتوونەتەوە وڵاتەکە.

لە راگەیاندنەکەشدا هاتوە" ناردنەوی ئەو کرێکارانە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابووریەکان و دەستەبەرکردنی دەستی کاری خۆماڵی سوودی هەیە و دەبێت هۆی کەمکردنەوەی بێکاری لە عێراقدا".

روونیشکراوەتەوە "ئەو ٣٢ هەزار کەسە رەوانەی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە و ئەو کەسانەی بەرپرسن لە هێنانی ئەو کەسانەش رووبەڕووی یاسای دەکرێنەوە و رێککاری یاسایی لە دژیان دەگیرێتەبەر".

پێشتر و لە ساڵی رابردوود لە هەڵمەتێکی هاوشێوەدا حکومەتی ناوەندی زیاتر لە هەشت هەزار کرێکاری نایاسایی رەوانەی وڵاتەکانیان کردووە کە لەلایەن یەکێک لە وەبەرهێنەرەکانی بەغدا هێنراون و ئەو وەبەرهێنەرە رووبەڕووی یاسا کراوەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا