بەگوێرەی راگەیەندراوێکی هێزەکانی پاراستنی گەل، لەو ئۆپراسیۆنە سەربازییەی لە دوێنێوە تورکیا لە چیای گارە دەستیپێکردووە، نۆ سەرباز و فەرماندەیەکی سەربازی کوژراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١١ی شوبات، یەکینەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:"لەو ئۆپراسیۆنە سەربازییەی تورکیا لەژێر ناونیشانی(چنگی هەڵۆی ٢) لە چیای گارە و لە سنووری هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، نزیکەی نۆ سەرباز کوژراون و فەرماندەیەکی سەربازیشیان بە ناوی(هارون تورهان) تێیدایە".
جەختیلەوەشکردووەتەوە:"لە شەڕەکەی شەوی رابردوودا گورزی کاریگەریان لە سوپای تورکیا وەشاندووە".
هاوکات وەزارەتی بەرگری تورکیا لەبارەی هەمان پرسەوە بڵاویکردەوە:"تەنها دوو سەربازیان کوژراون و چواری دیکەش برینداربوون".