رەنگە تا ئێستا سەرنجی ئەم چاڵە بچووکەت نەدابێت کە لەهەردوو سووچی چاوتەوە هەیە، بەڵام دەزانیت ئەمە ئەرکێکی گرنگیشی هەیە؟
ئەم چاڵە بچووکە(خاڵی فرمێسکی پێدەوترێت)، ئەرکی کۆکردنەوەی ئەو ئاوەیە کە لەچاودا دەڕژێت و بەشێکی دەنێرێتەوە بۆ دەرچەی لووت، هەر لەبەرئەمەشە کاتێک زۆر دەگرین ئاو لە لووتمان دێتە دەرەوە.
شارەزایانی بواری تەندروستی جەختلەوەدەکەنەوە:" هەرگیز ئەو فرمێسکەی لە چاومان دێتە دەرەوە، هەموو ئەو فرمێسکە نییە کەهەمانە، بەڵکو بەشێکی لەلایەن خاڵی فرمێسکی چاوەوە بۆ لووت دەنێردرێت و لەوێوە دێتە دەرەوە".