لە میانەی ساڵیادی شۆرشی ئێراندا، وەزیری دەرەوی وڵاتەکە رایگەیاند، حەوت سەرۆکی ئەمریکا گرەویان لەسەر رووخاندن و خۆبەدەستەوەدانی ئێران دۆڕاندووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢١، محەمەد جەواد زەریف زادە، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند:" بۆ ماوەی ٤٢ ساڵ حەوت سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گرەویان بە ئێران دۆراندووە کاتێک پێیان وابووە ئێران دەڕوخێت یاخوود خۆیبەدەستەوەدەدات".
ئەم وتەیەی وەیزری دەرەوەی ئێران لە میانەی ساڵیادی شۆرشی ئیسلامی ئێراندایە کە لە دوێنێ چوارشەممەوە یادەکە دەستیپێکردووە.