دوای ماوەیەکی زۆر لە ئەنجامنەدانی هیچ چاوپێکەوتنێكی تەلەفزیۆنی، رەغدی کچی سەدام حسێن دەرکەوتەوە.
کەناڵی ئەلعەرەبییە بڵاویکردووەتەوە:"چاوپێکەوتنێکی نوێیان لەگەڵ رەغدی کچی سەدام ئەنجامداوە و بەم نزیکانە بڵاودەبێتەوە".
بەشێکی وێنەکانی رەغد سەدام کە بڵاوبوونەتەوە دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، چونکە بەهۆی ئەو نەشتەرگەرییە جوانکارییانەی ئەنجامیداوە هەرگیز لەوە ناچێت تەمەنی ٥٠ ساڵی تێپەڕاندبێت.