هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

کوردستان 11/02/2021

Alternate Text

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت، دەربارەی کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکانیش ڕایگەیاند، رێژەی تووشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا ڕووی لە دابەزینە ئەوەش هۆکار بووە بۆ کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکان بەڕووی خوێندکاراندا.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانیش بە گەنجینەکان کراوە بۆ خەرجکردنی ئەو پارەیە، ڕاشیگەیاند، هەفتەی داهاتوو لیستەکان رەوانەی گەنجینەکان دەکرێن و لەوێشەوە مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەفتەی داهاتوودا دابەش دەکرێت.
وەزیری پەروەردە، بوونی چەند تووشبوویەکی کۆرۆنای لەناو خوێندنگاکاندا پشتڕاستکردەوە و داواشی کرد ڕێنماییەکان لە بەکارهێنانی دەمامک و بەکارهێنانی پاککەرەوەکان و پشکنینی مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەران بە ئامێری گەرمی پێوەر و دووری نێوان خوێندکاران لەناوەندەکانی خوێندن بەپێی پێویست جێبەجێ بکرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا