هەڵوێست محەمەد، هونەرمەندی گۆرانیبێژ نوێترین
ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "دکتۆر" بڵاودەکاتەوە
هەڵوێست، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تیزەری نوێترین
بەرهەمی خۆی بەناوی " دکتۆر" بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە داوە ١٣ی ئەم
مانگە بڵاودەکاتەوە.
هەڵوێست محەممەد لە شاری هەڵەبجە لەدایكبووە، دانیشتووی شاری
سلێمانییە، دەرچووی کۆلێژی ئەندازیارییە، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری
کردووە و چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپی تایبەت بەخۆی هەیە.