وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پلانمان وایە هەموو ٢٥ ی مانگێک مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکەین.
ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە BMC ڕاگەیاند، لە گەڵ ئەنجومەنی وەزیران گەشتوونەتە ئەنجامێک کە پلانیان وایە هەموو ٢٥ مانگێک مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکەن.
دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران لە کاتێکدایە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا حکومەتی هەرێم هەشت موچەی دابەشکردووە، سیانیان بۆ ٢٠١٩ و پێنجیشیان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دەگەڕێتەوە، سەرەڕای ئەوەی لەو هەشت موچەیەش حەوتیان بە لێبڕینەوە بووە.