بەڕێوەبەری نەخۆسخانەی شار رایگەیاند:"
دۆخی تەندروستی سەرجەم بریندارانی شەڕەکەی دوێنێی بازگەی تاسڵوجە باشەو پێنجیان
رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە".
د. ئومێد عەلی بەرێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە
سلێمانی بەBMC راگەیاند:"
دۆخی تەندروستی پێنج لە بریندارانی شەرەکەی دوێنێی بازگەی تاسڵوجە جێگیربووە و
رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە و لە ئێستادا تەنها یەک بریندار بۆ چاودێری لە
نەخۆشخانەکە ماوەتەوە".
ناوبراو باسیلەوەشکرد:" سەرجەم
بریندارەکان ئاسەواری چەقۆ بەجەستەیانەوە هەبوو بەڵام برینەکانیان سوکبوون".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، دوێنی
چوارشەممە، ١٠ی شوبات، شەڕ لەنێوان هێزی ئاڵتونی و هێزەکانی ئاسایشی بازگەی
تاسڵوجە دروستبوو و بەوهۆیەشەوە شەش کەس برینداربوون و کارمەندێکی ئاسایشیش بەناوی (
شاخەوان ) گیانی لەدەستدا.