رێککەوتن لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق ئەنجامدراوە؟

کوردستان 11/02/2021

Alternate Text

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند:" تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگەی  هەرێم و وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ هەماهەنگی لە ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجامنەدراوە".

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە BMC  راگەیاند:" لە دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە لە نێوان هەردوولادا تا ئێستا هیچ رێککەوتنێکی فەرمی لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراقدا ئەنجامنەدراوە".
ناوبراو راشیگەیاند:" وەزارەتی پێشمەرگە  لەسەرجەم دانیشتنەکاندا ئامادەیی تەواوی بۆ هەماهەنگیکردنی سەربازی لەگەڵ هێزە عێراقیەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان نیشانداوە، بەڵام سەرجەم کەمتەرخەمیەکان لەلایەن وەزارەتی بەرگری عێراقەوە بووە بۆ ئەنجامنەدانی رێککەوتن".

هاوکات باسیلەوەشکرد". لەکۆی پێنج دانیشتنی لیژنە باڵاکانی وەزارەتی پێسمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق  کە لە ساڵی ٢٠١٩ بۆ هەماهەنگی سەربازی لە ناوچە جێناکۆکەکان دروستکراون تەنها گەیشتوونەتە هەندێک لێکتێگەیشتنی هاوبەش".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا