عەلی حەمیدە، هونەرمەندی بواری گۆرانی وتنی
میسر دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی لە تەمەنی 55 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
میدیا عەرەبیەکان رایانگەیاندووە:" ئێوارەی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١١ی شوبات، عەلی حەمیدە،
هونەرمەندی بواری گۆرانی وتنی میسر، دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیەک لە
کۆڵۆنیدا کۆچی دوایی کرد".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" لە دوای ئەوەی
ئەو هونەرمەندە لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندبوو( توانای دابینکردنی
تێچووی چارەسەری نەخۆشیەکەی نییە) لەسەر تێچووی وەزارەتی تەندروستی میسر چارەسەری
وەردەگرت".
عەلی حەمیدە،هونەرمەندێکی دیاری میسری و یەکێک بووە لە هەرە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوو و بەناوبانگترین گۆرانیشی بەناوی لولاکی بووە.