هێزەکانی پۆلیسی هەولێر کەسێکیان بەتۆمەتی
کوشتنی هاوڕێکەی بە چەقۆ لە شارۆچکەی شەقڵاوە دەستگیرکرد.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی
هەولێر بە BMC راگەیاند:" ئێوارەی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١١ی شوبات، لە کاتژمێر 4.30 خولەکدا بە هۆی دەمەقاڵێوە کەسێک
بەناوی ( ل، ی، ا) هاوڕێکەی خۆی بەناوی ( لاڤان فازڵ )ی تەمەن ٣٥ ساڵان بە چەقۆ
کوشتووە و دواتر لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکراوە".
ناوبراو باسیلەوەشکرد" لەپاش
ئاگادارکردنی هیزەکانی پۆلیس دوو تیم بۆ لێکۆڵینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە
گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لە ئیستادا تۆمەتبارەکە بە ماددەی ٤٠٦ی یاسای سزادانی
عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکریت".