ڤایرۆسی نەوەی نوێی کۆرۆنا تا ١٠ ساڵی دیکە لەناو ناچێت

جیهان 11/02/2021

Alternate Text

شارەزایەکی بواری تەندروستی رایگەیاندووە:" نەوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە هەموو جیهاندا بڵاو دەبێتەوە و بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسەکەش تاوەکو ١٠ ساڵی دیکە بەردەوامدەبیت".

شارون بیکون، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی جینومی بەریتانی رایگەیاندووە:" نەوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بۆیەکەم جار لە بەریتانیا سەریهەڵدا پێدەچێت بە هەموو جیهاندا بڵاوببێتەوە و زاڵبوون و کۆنترۆڵکردنی یەکجاری ڤایرۆسەکەش بۆ ١٠ ساڵی دیکە درێژە دەکێشێت".
هەرلەوبارەیەوە باسلەوەشکراوە:" ئەو ڤاکسینانەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستکراون ناتوانن بەیەکجاری رێگری لە توشبوون بە ڤایرۆسەکە بکەن بەڵکو تەنها بەرگری جەستە زیاد دەکەن".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، زیاتر لە ساڵێکە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە و لەسەرەتای بڵاوبوونەوەکەیەوە ڤایرۆسەکە چەند جارێک شێوەی خۆی گۆڕیوە و تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە جیهاندا بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوث.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا