Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بوومەلەرزەیەک گەرمیانی هەژاند

کوردستان

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک لە کفری روویدا و لە کەلار و چەند ناوچەیەکی دیکە هەستی پێکرا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بە پێی دوایین زانیاری لە ناوەندی بوومەلەرزەی ئێران لە تاران، لە کاتژمێر یەک و ١٥ خولەکدا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٩ پلەی رێختەر لە قوڵایی هەشت کیلۆمەتردا روویدابوو لە کەلاری دا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان و هەر یەک لە کەلار و قەسر شیرین سەرپولی زەهاو، ئەزگەلە لە رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند.

بەگوێرەی زانییارییەکان، هاوڵاتیانی شاری قەسر شیرین و سەرپێڵ لە نزیک کرمانشان ماڵەکانیان چۆڵکردووە و لە ئۆتۆمبێلەکانیاندا رۆژیانکردووەتەوە، ئەویش بەهۆی ترسی دووبارە بوونەوەی بوومەلەرزەکەی ساڵی ٢٠١٧ کە بووە هۆی وێرانکارییەکی زۆر.

لەگەڵ ئەوەشدا لە سێ کاتی جیاوازی بەرەبەیاندا سێ جار بوومەلەرزە ئیدارەی گەرمیانی هەژاندووە، کە دوو لە بوومەلەرزەکان لە قەزای کفری بووە. دوای نزیکەی کاتژمێرێک لە بوومەلەرزەی یەکەم بوومەلەرزەیەکی دیکە کفری هەژاند بە گوڕی ٣.٦ پلەی رێختەر، دواتر بوومەلەرزەیەکی دیکەش روویدا بەڵام هێشتا زیانەکان ئاشکرانەکراون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP