گۆڕان شوێنی ئەو ئەندامانەی دەستیان لەکارکێشایەوە پڕدەکاتەوە

کوردستان 12/02/2021

Alternate Text

ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، پاش ئەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، بڕیاریدا شوێنی سێ ئەندامی دەست لەکارکێشاوەی خانەی راپەڕاندن پڕبکاتەوە، ژووری هەڵبژاردن ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە تەواو کردووە.

 ئەمڕۆ هەینی ١٢ی شوباتی ٢٠٢١، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان”بڕیارە سبەی پڕۆسەی شوێنگرتنەوەی ئەو ئەندامانەی خانەی راپەڕاندن کە لە ماوەی پێشودا دەستیان لەکارکێشایەوە ئەنجامبدرێت”.

لە راگەیاندەکەشدا هاتوە:" لەئێستاشدا دوای کۆتایی هاتنی وادەی خۆکاندیدکردن، رۆژی شەممە (١٣/٢/٢٠٢١) لە کاتژمێر ( ١١)ی پێش نیوەڕۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەکە ئەنجام دەدرێت و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی دەنگ دەدەن بۆ هەڵبژاردنەوەی سێ بەڕێزی دیکە بۆ ئەو پۆستانە".

ئاماژەوە بەوەشکراوە:"بۆ هەر سێ پۆستەکە (سکرتێری جڤاتی نیشتمانی، سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان و سکرتێری کاروباری باژێڕەکان) رکابەری هەیە، بۆ هەریەکە لەپۆستەکان دوو هەڵسوڕاو خۆی کاندید کردوەو کاندیدی ئافرەتیش لەناو رکابەرییەکەوە".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا