رێکخراوی یونسێف هۆشداری دەدات

تەندروستی 12/02/2021

Alternate Text

لە دوایین راپۆرتی یونسێفدا، رێکخراوەکە هۆشداری دەدات لەبارەی نەبوونی نەبوونی شوێنی شوشتنگەی دەست لە قوتابخانەکانی جیهاندا.

لە راپۆرتێکدا، رێکخراوی یونسێف ئاماژەوە بەوە دەکات:" نیوەی خوێندنگەکانی جیهان شوێنی شوشتنگە دەسیان نییە، ئەمەش کاریگەری لەسەر ٨١٨ ملیۆن منداڵ لە جیهاندا".

رێکخراوەکە دەشڵێت، لە میانەی بەجیهانی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، دەکرێت رێگری لە توشبوونی منداڵان بەو نەخۆشیانە بکرێت کە بە دەست شۆردن لەناو دەچن، هەربۆیە رێنمایی حکومەتەکان دەکات بە زامن کردنی بەردەستبوونی ئاوی پاکژ و شوێنی دەست شۆردن لە خوێندنگەکاندا.

رێکخراوی یونیسێف لە زیاتر لە ١٩٠ وڵات بوونیان هەیە و زیاتر لە ٧٠ ساڵیشە بۆ باشترکردنی ژیانی منداڵان و خێزانەکانیان کار دەکات، بڕوای وایە بۆ جیهانێکی باشتر پێویستە منداڵان دەبێت گەشە بکەن، تەندروست بن، لە بواری  ماف و پەروەردە و تەندروستی و خواردن و گەشەی منداڵان بە گشتی کار دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا