رووداوێکی هاتوچۆ قوربانی لێکەوتەوە

کوردستان 12/02/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای بەحرکە- هەولێر کەسێک گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ هەینی ١٢ی شوبات، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند:" کاتژمێر ١ی پاش نیوەرۆی ئەمرۆ هەینی لەسەرجوتسایدی نێوان بەحرکە هەولێر لەسایدی هاتن بەرەوە ناو شار ئوتومبێلێکی جۆری هیۆندای تایبەت بەهۆی تیژرۆییەوە کۆنترۆلی لەدەستدا وبەسەر دورگەی ناوەندی شەقام کەوت وخۆی کێشا بەستونێکی کارەبادا:.

ئەوەش هاتوە، بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و زیانێکی زۆریش بەر ستوونی کارەباکە کەوتووە.

هۆکاری رووداوەکەش بۆ ئەوە گەڕاوەتەوە کە ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی تیژرەوییەوە کۆنترۆڵ لەدەستدەدات و چووەتە سەر سایدی بەرامبەر و بە ستوونی کارەباکە خۆی گرتووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا