لە دواین پێشهاتەکانی تۆپی پێدا، فاپینیۆی بەڕازیلی و یاریزانی هێڵی ناوڕاستی لیڤەرپوڵ چووە ریزی ئەو یاریزانانەی یانەکە کە لەم وەرزەدا توشی پێکانبوون.
لەو بارەیەشەوە. یۆرگن کلۆپی راهێنەری یانەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، فاپینیۆ بەردەست نابێت بۆ بەشداریکردن لە یاریەکەی لیستەر سیتی، ئەویش بەهۆی ئەوەی توشی پێکان بووە لە ماسولکەی پێیدا.
گوومانیش دەکرێت کە یاریزانەکە لە یاری دژ بە لایبزیگی ئەڵمانی بەشدارنەبێت لە خولی ١٦ی پاڵەوانیتی ئەوروپادا.