ئەگەر ترەمپ بشبێتەوە بە سەرۆک توانای گەڕانەوەی بۆ تویتەر نییە

تەکنەلۆژیا 12/02/2021

Alternate Text

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، کاتێک لە تویتەر هەژمارەکانی بلۆک کران، مافی بەکارهێنانی ئەو پێگەیەی لەدەستدا، هەتا ئەگەر دووبارە بووەوە بە سەرۆکی ئەمریکا ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ تویتەر.

لە میانەی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ئاژانسی CBNC ئەمریکی، بەڕێوەبەری دارایی کۆمانیای تویتەر رایگەیاند، ترەمپ بۆ هەمیشەیی مافی بەکارهێنانی پێگەی تویتەری لەدەستدا، وتیشی هەتا ئەگەر دووبارە ترەمپ خۆی بەربژێر بکاتەوە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا و توانی سەرکەوتووبێت، ئەوا نابێتە هۆی گەڕاندنەوەی مافەکانی بۆ بەکارهێنانی پێگەکە، ئەویش بەهۆی خراپ بەکارهێنانی تۆڕی تویتەر بۆ دروستکردنی ئاژاوە و هاندانی خەڵکی بۆ ئاژاوەگێڕی.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ٦ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ترەمپ لە رێگەی تویتەرەوە بە نوسینەکانی هانی خەڵکیدا بۆ ئاژاوەگێڕی کە لە ئەنجامدا خۆپیشاندان دروستبوو بە هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا کۆتایی هات، ترەمپیش بەهۆی ئەمکارەی هەژمارەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی بلۆک کران و لە ئێستادا لەلایەن کۆنگرێسی ئەمریکا دادگایی دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا