دوای ئەوە سێ ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان دەستیان لەكاركێشایەوە، ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەکە رایگەیاند سبەی ئەندامی نوێ بۆ ئەو پۆستانە هەڵدەبژێردرێن.
بە گوێرەی زانیاریەكان، سبەی شەممە ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان دەنگ لەسەر سێ کاندید دەدات بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکانی(سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی، سکرتێری باژێرەکان، سکرتێری فراکسیۆنەکان)بەم شێوەیە:
شێخ كامیل پێنجوێنی و پێشڕەو ڕەئوف بۆ سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی، واتە بۆ شوێنی عەدنان عوسمان.
ئاسۆ رەحیم و سوعاد عەبدولرەزاق بۆ سكرتێری باژێرەكان، واتە شوێنی شەماڵ عەبدولوەفا.
ئومێد عەلی و سەفین مەلا قەرە بۆ سكرتێری فراكسیۆنەكان، واتە شوێنی جەلال جەوهەر.