عێراق..هۆشداری لەبارەی تەواوکردنی پڕۆسەی خوێندن دەدرێت

عێراق 13/02/2021

Alternate Text

ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیەند:" بەهۆی زیادبوونی رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا و ئەگەری داخستنی ناوەندەکانی خوێندن تەنها تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵ دەکرێت و تاقیکردنەوەی وەرزی ئەنجامنادرێت  ".

عەباس زاملی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:" زیادبوونی رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا بووەتە هەڕەشە بۆسەر تەواوکردنی پڕۆسەی خوێند و گەر دۆخەکە بەم شێوەیە بێت لیژنەی تەندروستی گشتی بڕیاری داخستنی ناوەندەکانی خوێندن دەدات.

ناوبراو باسیلەوەشکرد:" بۆ دەربازکردنی پڕۆسەی خوێندن پێویستە تاقیکردنەوەی وەرزی نەکرێت و تەنها تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵ ئەنجامبدرێت.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، دوێنێ هەینی، ١٢ی شوبات، وەزارەتی تەندروستی عێراق بە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی توشبووان بە کۆرانا هۆشداری لە ئەگەری روودانی کارەسات و مەترسی گەورە دا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا