بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی سەرەکی هەلێر کەسنەزان، کەسێک بە سەختی برینداربوو.
فازل حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە:" کاتژمێر چواری بەرەبەیان لەسەر رێگەی سەرەکی هەلێر کەسنەزان لەنزیک فلۆریا سیتی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری دۆجێکی تایبەت بەهۆی تیژرۆیی ونەهێشتنی ماوەی بێوەیی پێویست، خۆی کێشا بەدواوەی ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە جۆری گۆڵفی تایبەت و لەدواییش بەسەر دورگەی ناوەندی شەقام کەوت وچەند دارێکی شکاند".
ئاشکراشیکرد:"لەدەرەنجامی رووداوەکەش شوفێری دۆجەکە بەسەختی برینداربوو و زیانێکی زۆریش بەر هەردوو ئوتومبێل و رێگەوبانەکە دارەکانی جوانکاری شەقام کەوت".
جەختیلەوەشکردووەتەوە:" دوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەرکەوت شۆفێرەکە لەژێر کاریگەری ماددەی سەرخۆشکەرببوو، کەئەمەش وایکردبوو بەرچاوی لێڵ بێت و نەتوانێت دووری ئۆتۆمبێلەکەی پێشی ببینێت".