بەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراوی داعش بە هەڵە زیاتر لە ٢٠ چەکدار کوژران.
جەبار دەراجی، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی سامەرا بڵاویکردەوە:" چەکدارانی داعش ئۆتۆمبێلێکیان ئامادەکردووە، لە یەکێک لە خاڵەکانی پشکنین بیتەقێیننەوە، بەڵام بە هەڵە بە خۆیاندا تەقاوەتەوە".
ئاشکراشیکردووە:"لەکاتی بەڕێکردنی کاروانی ئۆتۆمبێلەکە بەهەڵە چەکدارێک تەقاندوویەتییەوە و بەهۆیەوە ٢١ چەکدار کوژراون".