بێدەنگی وەڵام ناداتەوە
ڕێکخراویی یونیسێف ڕادەگەیەنێت، خەتەنە کردنی مێینە پێشێلکردنی مافی مرۆڤە و
ڕاشیگەیاند، زیاتر لە ٢٠٠ میلیۆن کچ و ژن لە جیهاندا کەوتوونەتە ژێر کاریگەری ئەم
کردارەوە.
لە هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان سەرەڕای بڵاوکردنەوەی هۆشیاری،
بەڵام هێشتا حاڵەتەکانی
خەتەنکردنی مێینە هەیە. بەشێک لە خێزانەکان
بە شێوەی نهێنی ئەم کارە دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە کۆئەندامی زاوزێی
کچەکە.
لە جیهاندا خەتەنەكردنی
مێینە وەكو توندوتیژی دژی ژنان و پێشێلكردنی مافەكانیان ناسراوە، بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی
توندوتیژیی خێزانیش كە لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە، خەتەنەكردن بە توندوتیژی دژی
ژنان دانراوە و سزا بۆ ئەو كەسانەش دانراوە كە كچان خەتەنە دەكەن.