بە تاوانی کوشتنی منداڵێکی کورد، پۆلیسێکی بەلجیکی سزادرا

کوردستان 13/02/2021

Alternate Text

پۆلیسێکی بەلجیکا بە تاوانی کوشتنی مەودا شاوری، منداڵێکی کوردی خەڵکی باشووری کوردستان بە ساڵێک بەندکردن سزادرا.

مەودا شاوری دوو ساڵان لە ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ دایک و باوکی بەنیازی کۆچکردن بۆ ئەوروپا کوردستان جێدێڵن، لە بەلجیکا  و شاری بروکسل پۆلیس وەک کۆچبەری نایاسایی دوایان دەکەوێت و لەکاتی راکردنیان پۆلیسەکە تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەیان دەکات و فیشەکێک بەر سەری مەودا دەکەوێت و گیانلەدەست دەدات.
پۆلیسەکە کە بە کوشتنی مەودا تاوانبارە باسی لەوەکردووە:" نیازی کوشتنی کەسی نەبووە و ئامانج لە تەقەکردنەکەشی تایەی ئۆتۆمبێلەکە بووە بۆ وەستانی سەیارەکە".
لە ئێستادا دادگای ئەو وڵاتە تاوانی کوشتنەکەی لە سزای ٥ ساڵەوە بۆ یەک ساڵ کەمکردۆتەوە وپۆلیسەکە بەندکراوە.
رووداوەکە لە ساڵی ٢٠١٨ روویداوە و لە ئێستادا دایک وباوکی مەودا مافی مانەوەیان پێدراوە و لە بەلجیکا نیشتەجێبوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا