بومەلەرزەیەک لەم ناوچەیەی هەرێم روویدا

کوردستان 13/02/2021

Alternate Text

بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.١ پلەی رێختەر لە سنوری قەزای چەمچەماڵ روویدا و هیچ زیانیکی نەبووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند:" کاتژمێر ١٢.٠٨ خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، ١٣ی شوبات، بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٣.١ پلەی ڕێختەر لە سنوری قەزای چەمچەماڵ روویدا و هیچ زیانێکی نەبووە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" بومەلەرزەکە لە دووری ٧ کیلۆمەتر لە قەزای چەمچەماڵ و بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر روویداوە".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، دوێنی هەینی بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤.٩ پلەو ناوچەکانی کەلار و قەسری شیرین و سەرپێل زەهاوی لە ئیران هەژاند.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

رێگەی کۆیە – دوکان داخرا

کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

تیکتۆک ئەمەشی زیادکرد

هەمەرەنگ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا