سەگێک پێنج ملیۆن دۆلاری لە خاوەنەکەی بۆ بەجێما

هەمەرەنگ 13/02/2021

Alternate Text

لەیەکێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا پیاوێک دوای مردنی بڕی  پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ سەگەکەی بەجێهێشت.
سەگەکە ناویی لوولوو و تەمەنی ٨ ساڵە و خاوەنەکەی لەدەستداوە، خاوەنی لوولوو لە پێنسێلڤیای ئەمریکا ئەژی و لەبەر ئەوەی عاشقی سەگەکەی بووە ٥ ملیۆن دۆلاری بۆ بەجێهێشتووە.

بیل دوریس لە دێسەمبەری ٢٠٢٠ کۆچی دواییکردووە و پێش ئەوەش کۆچ بکات حسابێکی بانکی بۆ لوولوو کردۆتەوە بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی سەگەکەی.
لە ئێستاشدا هاوڕێیەکی کۆنی بیل بە ناوی "مارتا برتون" سەرپەرشتی لوولوو دەکات و ئاگای لێدەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا