شارەزایانی تەندروستی هۆشداری لەبارەی خواردنی
سێ هێلکە زیاتر لەهەفتەیەکدا دەدەن بەوەی دەبێتە هۆی زیادکردنی ئەگەری مردن.
رۆژنامەیەکی بەریتانی توێژینەوەیەکی نوێی
بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە:"خواردنی زیاتر لە سێ هێلکە لە هەفتەیەکدا
بەهۆی هەبوونی رێژەیەکی زۆر لە کۆریسترۆل تێیدا دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری
مردن".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" زۆر خواردنی هێلکە
بەهۆی هەبوونی رێژەیەکی زۆری کۆریستڕۆڵ لە زەردێنەکەیدا دبیتە هۆی توشبون بە
نەخۆشیەکانی شیرپەنجە و جەڵدەی دڵ و دەماخ و بەمەش رێژەی مردن ١٩٪ زیاددەکات".