سکرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە دوای
دەنگدان بۆ دیاریکردنی سێ پۆستی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەکە لە لێدوانێکی
رۆژنامەنوانیدا دەستی لەکار کێشایەوە.
پێشڕەو رەئوف، سکرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لەدوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ شەممە، ١٣ی شوباتی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پڕکردنەوەی سێ پۆستی خانەی ڕاپەڕاندن لە لیدوانێکی رۆژنامەوانیدا نیگەرانی خۆی لە بەڕێوەچونی پڕۆسەکە دەربڕی و دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە سکرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان راگەیاند".
ناوبراو باسیلەوەشکرد:" جیاوازیەکی بەرچاو لە ئەنجامی دەنگدانەکەدا بیندرا و بەشێوەیەک پێش دەنگدانەکە دیاریان کردبوو کێ دەربچێت و ئەو ئەندازیارەی سەرپەرشتی دیریکردنی کاندیدەکانی کرد نەشارەزابوو.