پۆلیسی سلێمانی هاوڵاتیەکی دستگیر دەکات کە چوار مانگ
پێش ئێستا بە فیشەک کەسێکی بریندار کردبوو.
لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارەکە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٧ له‌نزیك
سه‌نته‌ری فۆڕیو له‌شاری سلێمانی هاوڵاتیه‌كی به‌فیشه‌ك بریندار دەکات و دواتر هه‌ڵدێت، دوای
گه‌یشتنی مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی سلێمانی بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه، كه‌شف و هێڵكاری كراوە
و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات بۆ ڕوداوه‌كه كرایه‌وه.
هەر
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە شه‌وی ڕابردو له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی
فریاكه‌وتنه‌وه به هاوكاری لیژنه‌ی ئه‌منی كه پێكهێنراوه له سنوری پارێزگای
سلێمانی توانرا تۆمه‌تبارەکە بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیر بكرێت، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیدا
ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌كێك له‌جۆری ده‌مانچه‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا.
تۆمه‌تبار به‌بڕیاری
دادوه‌ر به‌پێی ماده‌ی ٤٠٥/٣١ ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.