عێراق.. نیمچە قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا

عێراق 13/02/2021

Alternate Text

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای عێراق بۆ کەمکردنەوەی رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد کە تێیدا نیمچە قەدەغەی هاتوچۆی راگەیەندراوە.

ئەمڕۆ شەممە، ١٣ی شوبات، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای عێراق چەند رێنماییەکی نوێی بۆ کەمکردنەوەی رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە بڵاوکردەوە:" کە تێیدا نیمچە قەدەغەی هاتوچۆی لە کاتژمێر هەشتی شەوە وە بۆ پێنجی بەیانی لە ١٨ی ئەم مانگەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە راگەیاند".

هاوکات لە رێنماییەکاندا باس لەوەشکراوە:" قەدەغەی هاتوچۆ هەریەکە لە هێزە ئەمنییەکان و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییە خزمەتگوزارییەکان و فرۆشیارانی خواردەمەنی و رۆژنامەنوسان ناگرێتەوە، هەرکەسێکیش سەرپێچی رێنماییەکان بکات بە بڕی  پێنج ملیۆن دیناری وەک سزا دەدرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا