هەریەکە لە وەزیری بەرگری و سوپاسالاری تورکیا
بەرەکانی شەڕیان لە نێوان سوپای تورکیا و پەکەکەیان لە ویلایەتی شرناخ لە باکوری
کوردستان بەسەرکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە، ١٣ی شوباتی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "ئەنادۆڵی"ی تورکی بڵاویکردووەتەوە:" بەیانی ئەمڕۆ هەریەکە لە
خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا و یەشار گولەر، سوپاسالاری ئەو وڵاتە بەرەکانی
شەڕیان دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ویلایەتی شرناخی هاوسنور لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەسەرکردەوە و پاشان بەرەو بارەگای سەرەکی ئۆپراسیۆنەکانی (چنگی هەڵۆ
٢) گەڕانەوە".
لە
رۆژی ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ سوپای تورکیا ئۆپراسیونێکی سەربازی بە ناونیشانی (چنگی هەڵۆ
٢)ی لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ناوچەی گارە لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان راگەیاند، بەهۆیەوە دەیان قوربانی لە نێو هەردوولا کەوتەوە.
هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکانی
تورکیا لەنێو خاکی هەرێم، هێزە عێراقییەکان و بەتایبەت لە قەزای شەنگال لەئەگەری
رووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێکی سوپای تورکیا بۆ سەر قەزاکە کەوتنە حاڵەتی
ئامادەباشییەوە.