سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی فرۆشیارانی شەقامی (كانی با) ئاگاداردەکاتەوە کە لە ماوەی سێ رۆژدا زیادەڕەوییەکان
هەڵبگرن، بە پێچەوانەشەوە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە.
ئەمڕۆ شەممە، ١٣ی شوباتی
٢٠٢١، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە:"بەهۆی
ئەوەی زیادەڕەوییەکانی فرۆشیارانی شەقامی (کانی با) گرفتی هاتوچۆی بۆ هاوڵاتیان
دروستکردووە، فرۆشیارانی ئەو شەقامە ئاگادار دەکەینەوە کە لە شەقامی نەخۆشخانەی
ھیوا دەستپێدەكات تاكۆتایی شەقامی بەردەم نەخۆشخانەی شۆرش لەماوەی سێ رۆژدا زیادەڕەوییەکان هەڵبگرن".
ئاماژە بەوەشکراوە:"پاش سێ رۆژ لەم ئاگادارییە بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆی شارەوانی بەپێی
یاسای ژمارە سێی سالی ٢٠١٨ رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگرێتەبەر".