سەرپەرشتیاری تیمی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی رایگەیاند، پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو
توشبوویەکی کۆرۆنای تەمەن ٩٩ ساڵان دەستنیشانکرا، ئێستا لە ڤایرۆسەکە چاکبووەتەوە و نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە.
ئەمڕۆ شەممە، ١٣ی شوباتی
٢٠٢١، هێرش حەیدەر، سەرپەرشتیاری تیمی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە:"ھەفتەی رابردوو کەسێکی تەمەنی 99 ساڵان سەردانی
نەخۆشخانەی کرد و بە پێی پشکنینەکان دەرکەوت توشی کۆرۆنا بووە و ٨٠٪ سنگی
گرتووەتەوە، پاش ئەوەی چەند رۆژێک لە نەخۆشانە مایەوە و چارەسەری پێویستی بۆ کرا،
ئێستا ڤایرۆسەکەی تێپەڕاندووە و نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە".
بە گوێرەی بەڵگەنامەکانی
نەخۆشخانەی (شەهید د. هێمن) نەخۆشەکە لەدایکبووی ساڵی ١٩٢١ و دانیشتووی قەزای
کەلارە.