ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.١ پلەی رێختەر
شاری فۆکۆشیمای ژاپۆنی هەژاند.
ئەمڕۆ شەممە، ١٣ی شوباتی ٢٠٢١، ئاژانسەکانی هەواڵی ژاپۆن
بڵاویانکردەوە:"کاتژمێر ١١:٠٨ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز کە گوڕەکەی ٧.١ پلەی رێکختەر بووە لە شاری
فۆکۆشیمای روویدا و سەرجەم باڵەخانەکانی تۆکیۆی پایتەخی ژاپۆنی جولاندەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە:"پێشتر هێچ ئاگادارکردنەوەیەک بۆ
روودانی ئەو شەپۆلانە بڵاونەکرابووەوە".