هونەرمەندی گۆرانیبێژ، نەوید زەردی یەکەمین
ڤیدیۆ کلیپی ئەمساڵی بەناوی "بێ دڵ" بڵاوکردەوە.
نەوید زەردی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین بەرهەمی بەناوی" بێ دڵ" بڵاوکردەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمە یەکەم بەرهەمی ئەمساڵێتی، کاری میلۆدی
لەلایەن خۆیەوە بۆ ئەنجامدراوە.
نەوید زەردی لەدایکبوی شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی
کوردستانە، لەساڵی 2004وە دەستی بە کاری هونەری کردوە و خاوەنی چەندین گۆرانی و
ڤیدیۆ کلیپە.