هادی عامڕی پلانی تورکیا بۆ هێرشکردنەسەر سەر شەنگال ئاشکرادەکات

عێراق 13/02/2021

Alternate Text

هادی عامڕی رایگەیاند، بە گوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکان تورکیا لە پلانیدایە هێرش بکاتەسەر شاخی شەنگال و پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ ئامادەکاری تەواو بکات بۆ پەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی دوژمنکارانە بۆ سەر خاکی عێراق.
ئەمڕۆ شەممە، ١٣ی شوباتی ٢٠٢١، هادی عامڕی، سەرۆکی هاوپەیمانییەتی فەتح لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند:"زانیاری هەواڵگری وردمان هەیە کە تورکیا لەپلانیدایە هێرش بکاتەسەر شاخی شەنگال و پێویستە حکومەتی تورکیا دووربکەوێتەوە لەو هەڵسوکەوتە دوژمنکارییانەی سود بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات ناگەیەنێت، بەڵکو زیانێکی زۆر بە پەیوەندییەکانمان دەگەیەنێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە:"پێشبینی ئەوەمان دەکرد سوپای تورکیا بە تەواوی لەسەر خاکی عێراق و بە تایبەت لە باشێک و ناوچە سنورییەکان بکشێنەوە کە پێشتر داگیری کردبوون".
هاوکات، داواشیکرد حکومەتی عێراق ئامادەکاری تەواو بکات بۆ پەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی دوژمنکارانە لەسەر خاکی عێراقدا.
ئەوەشیخستەڕوو:"هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی توانای بەرگریکردنیان لە وڵات هەیە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا