ئانستۆ فاتی یاریزانی بەرشەلۆنە لە نێو ٥٠ یاریزانی خوار
تەمەن ٢٠ ساڵان لە ریزبەندی یەکەمی باشترین یاریزانەکانی جیهاندایە.
رۆژنامەی "لیکیب"ی فەرەنسی لیستی ٥٠ باشترین یاریزانە لاوەکانی خوار تەمەن ٢٠ ساڵانی بڵاوکردەوە، کە تێیدا
ئانستۆ فاتی ئەستێرەی لاوی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ریزبەندی یەکەمی لیستەکەدایە.
بۆ یەکەمین جار فاتی لە مانگی ئابی ٢٠١٩ وەک بچوکترین
یاریزان لە ماوەی ٧٦ ساڵی رابردووی یانە کەتەلۆنییەکە دەرکەوتەوە.
شایەنی باسە، ئەو یاریزانە تەمەن ١٨ ساڵانە لە رۆژی ٣١
ئابی ٢٠١٩ یەکەمین گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و لەکۆی ٣١ یاری بە درێسی بەرشەلۆنە
خاوەنی ١١ گۆڵە.