لەقەزای بەردەڕەشی سنووی پارێزگای دهۆک منداڵێک دایکی کوشت و باوکیشی بریندارکرد.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەزای بەردەڕەش بڵاویکردەوە:"منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان، یاری بە چەک کردووە و فیشەک لە دەستی دەرچووە، بەهۆیەوە چەند فیشەکێک بەر دایک و باوکی کەوتووە".
هەر بە وتەی سەرچاوەکە:"دایکی منداڵەکە پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە و باوکیشی بەسەختی برینداربووە و لەنەخۆشخانەیەیە".
لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تەرمی دایکەکەش گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی دهۆک.