پۆلیسی سلێمانی کەسێکی بە تۆمەتی رفاندنی دوو ژن دەستگیرکرد

کوردستان 14/02/2021

Alternate Text

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، کە بە زەبری چەک دوو ژنی لە ماڵێکدا رفاندبوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٤ی شوباتی ٢٠٢١، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە:"پاش ئەوەی خانمێک بە تۆمەتی رفاندنی دوو کچەکەی بە زەبری چەک لە لایەن کەسێکەوە سکاڵایەکی لە بنکەی پۆلیسی راپەڕین تۆمارکردبوو، دواتر بە بڕیاری دادوەر تۆمەتبارەکە لەگەڕەکی قولەڕەیسی دەستگیرکرا".
ئاماژە بەوەشکراوە:"لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستگیراوە بەسەر چەکێکی جۆری کڵانشیکۆف و ئۆتۆمبێلەکەیدا"
ئەوەشخراوەتەڕوو:"لە ئێستادا تۆمەتبارەکە کە ناوی (پ. ع. ا)یە، بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا