دوای ئەوەی لە کەلار و خوێندنگای شەهید ئارام گومان لە چەند خوێندکارێک کرا کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بن، پشکنین بۆ خوێندکارەکان کرا و دەرکەوت کە سێ خوێندکاری پۆلێکی خوێندنگاکە هەڵگری ڤایرۆسەکەن.
ئارام رەحیم وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار ڕایگەیاندووە:" لە خوێندنگایەکی ئەوان لەدوای پشکنین لەنەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە کۆرۆنا بۆ خوێندکارەکانیان دەرکەوت کە سێ خوێندکار هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان".
راشیگەیاند:" لە ئێستادا بەشێوازی کاتی پۆلەکە داخراوە بۆ ئەوەی پشکنین بۆ خوێندکارەکانی دیکەی پۆلەکە بکرێت و ئەگەر هاتوو خوێندکارەکانی دیکە هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون ئەوا بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ پۆلەکە دادەخرێت و ئەگەریش هەڵگر نەبوون ئەوا خوێندن لەو پۆلە ئاسایی دەبێتەوە.
داواش دەکات کە خوێندکاران ڕەچاویی ڕێنماییەکانی تەندروستی بکەن".