ئێران دادگایەکی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لەبارەی کوژرانی سولەیمانی و موهەندیس پێکهێنا

عێراق 14/02/2021

Alternate Text

بۆ یەکەمین جار باڵیۆزی ئێران لە عێراق پێکهێنانی دادگایەکی تایبەت بە کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیسی لە ئێران و عێراق راگەیاند.
ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق بە ئاژانسی هەواڵی "فاس"ی ئێرانی راگەیاند:"پێشبینی ئەوە ناکەین دادگا نێودەوڵەتییەکان رێککاری کاریگەریان بەرامبەر بە کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس هەبێت و تۆمەتبارانی سەرەکی لەم دۆسیەیە دۆناڵد ترەمپ و فەرماندە ئەمریکییەکانن".
ئاماژەی بەوەشکردووە:"رادەستکردنی دۆسیەکە بە دادگا نێودەڵەتییەکان کارێکی گونجاو نییە، چونکە ئەو دادگایانە لەژێر کاریگەری ئەمریکادان، بۆیە پرۆسەکە ئەنجامێکی باشی نابێت".
شایەنی باسە، لە رۆژی ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ هەریەکە لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە بۆردۆمانێکی فڕۆکەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کوژران.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا