لە هەولێر ژنێکی بیانی بە بە تۆمەتی دزینی ١١ ملیۆن دینار دەستگیرکرا و لێکۆڵینەوەکانیش لە دۆسیەکە بەردەوامە.
ئەمڕۆ یەکشەممە پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە:"دزییەکە لە گەڕەکی ئاشتی شارەکە روویداوە و دوای ئەوەی پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆیان دەرکەوتووە ژنەکە بیانییە و ناویی (ر.ب) تەمەنی ٣٣ ساڵە و پیشەی کارگوزارە. تۆمەتبارەکە دانی بە
تاوانەكەیدا ناوە و وتوویەتی لەو ماڵەی كاری تێدا كردوە، بڕی ١١ ملیۆن دیناری دزیوە".
لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە و بە
بڕیاری دادوەر و بەپێی مادە "٤٤٤لە بڕگەی ٦" لە یاسای سزادان راگیراوە.