وتهبێژی كهجهكه رایگهیاند،
سوپای توركیا له رێگهی چەندین فڕۆكهی جهنگییهوه بۆردومانی چیای گارهی كرد
و سهرجهم دیلهكانی خۆی كوشت.
زاگرۆس هیوا، وتەبێژی کەجەکە بڵاویکردووەتەوە:" لە رۆژی ١٠ی شوبات سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی لە دژی ھەرێمی گارە دەستپێکرد، لە
کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی رۆژی ١٤ی شوباتدا دوای ئەوەی کە شکستی خوارد پاشەکشەیانکرد".
وتەبێژی کەجەکە وتیشی:" سوپای تورکیا سێ رۆژی بەردەوام ئەو شوێنەی بۆردومانکرد کە دیلەکانی لێبوو ئەو دیلانە
١٣ کەس بوون کە پۆلیس و کارمەندی میت و سەربازبوون".
زاگرۆس هیوا بەرپرسیارێتی گیانلەدەستدانی
دیلەکان دەخاتە ئەستۆی تورکیا و هێرشی سەر چیای گارە بە هێرشێکی ئەنقەست ناو دەبات.