میدیا ئیسرائیلییەکان: پاڵەوانی پێشووی جۆدۆی ئێران دەگاتە تەلئەبیب

وەرزش 14/02/2021

Alternate Text

چاوەڕوان دەکرێت ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە سەعید مۆلای یاریزانی هەڵهاتووی ئێرانی بگاتە ئیسرائیل و بەشداری لە پاڵەوانییەتی جۆدۆ لەو وڵاتە بکات.
کەناڵی "I24NEWS.TV" ئیسرائیلی بڵاویکردووەتەوە:"مۆلای یاریزانی ئێرانی کە بەهۆی ئەوەی رێنماییەکانی یانەکەی جێبەجێنەکرد وڵاتەکەی بەجێهێشت، ئەمساڵ بە ناوی وڵاتی مەنگۆلیاوە بەشداری لە پاڵەوانییەتی جۆدۆ دەکات کە لە وڵاتی ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت ".
هاوکات لیژنەی ئۆڵەمپی نێودەوڵەتی رەزامەندی لەبەرامبەر گۆڕینی ناسنامەی مۆلای بۆ مەنگۆلیا دەربڕی.
شایەنی باسە، سەعید مۆلای لە ساڵی ٢٠١٨ نازناوی پاڵەوانی جیهانی لە یاری جۆدۆ بە کێشی ٨١ کیلۆگرام بەدەستهێنا، پاش ئەوەی ئاڵنگاری لەبەرامبەر فەرمانەکانی یانەکەی کرد و رووبەڕووی رکابەرە ئیسرائیلییەکەی بووەوە، لە وڵاتی ئێران هەڵهات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا