موقتەدا سەدر نوێژی هەینی لە مزگەوتەکانی سەر بە رەوتەکەی راگرت

عێراق 14/02/2021

Alternate Text

لەئەنجامی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بەڤایرۆسی کۆرۆنا، موقتەدا سەدر ئەنجامدانی نوێژی بەکۆمەڵی لە سەرجەم مزگەوتەکانی سەر بە رەوتی سەدر راگرت.
نوسینگەی موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر بڵاویکردووەتەوە:"بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا و هاوکات لەگەڵ بڕیارەکانی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، بڕیاریدرا تاکاتێکی نادیار لە سەرجەم پارێزگاکان ئەنجامدانی نوێژی هەینی لەو مزگەوتانە رابگیرێن کە سەر بە رەوتی سەدرن".
ئەم بڕیارەی سەدر لە کاتێکدایە دوێنێ شەممە، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە عێراق بڕیاریدا لە رۆژی ١٨ی شوباتی ٢٠٢١وە تاوەکو دوو هەفتە قەدەغەی هاتوچۆ لە کاتژمێر ٨:٠٠ ئێوارە بۆ کاتژمێر ٥:٠٠ی بەرەبەیانی رۆژی دواتر جێبەجێدەکرێت و خوێندنی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندیش بە ئیلکترۆنی بەردەوام دەبن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا