کۆمپانیای ئەپڵ دان بەبوونی گرفت لەبەشێک لە ئامێرەکانی دەنێت

تەکنەلۆژیا 14/02/2021

Alternate Text

کۆمپانیای "ئەپڵ"ی ئەمریکی دان بە هەبوونی هەڵەیەکی مەترسیداری هونەری لە یەکێک لە دیارترین ئامێرەکانی ئاشکرادەکات.
بە گوێرەی ماڵپەڕی "ئینگادێچ"ی تایبەت بە تەکنەلۆژیا، کۆمپانیای "ئەپڵ" دانی ناوە بە هەبوونی گرفتێکی هونەری لە بەشێک لە ئامێرە مۆدێل کۆنەکانی"ماک بوک" یاخود "ماک بوک پرۆ" کە وەشانیان لە ساڵەکانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧یە و ئەو ئامێرانە شەحن وەرناگرن.
هاوکات، کۆمپانیای "ئەپڵ" ئامۆژگاری بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی "ماک بوک" یاخود "ماک بوک پرۆ" دەکات کە ئەو گرفتەیان لە ئامێرەکانیاندا هەیە پاتری ئەمێرەکانیان بگۆڕن.
کۆمپانیا ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوەکردبوو کە رێژەی ئەو ئامێرانەی توشی ئەو گرفتە بوونە ١٪ تێپەڕناکات، بەڵام راپۆرتەکانی دیکە رێژەیەکی زۆر لەوە زیاتریان خستووەتەڕوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا