عێراق بڕیارێکی لە دژی هەرێم دەرکرد

کوردستان 14/02/2021

Alternate Text

نوێنەرێکی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق نەهێشتنی ترانزێت لە دەروازە سنورییەکانی هەرێم پەیڕەو دەکات بەهۆی چەند هۆکارێکەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی کانوونی دووەم، غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند:" حکومەتی عێراق بەپێی نوسراوی ژمارە 2035 لە 9/2/2021 بڕیاریداوە بەنەهێشتنی ترانزێت لە مەرزەکانی هەرێمی کوردستانەوە، چونکە هەرێم پابەند نەبووە بەبڕیاری 13ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە لە 2019 دەرچووە".

ناوبراو وتیشی ئەو بڕیارانە بریتین لە" رێکخستنی پێناسەی گومرکی و نەهێشتنی قاچاخچێتی ئەو شمەکانەی کە نابێت بێنە ناو عێراقەوە و نەهێشتنی لێخۆشبوونی گومرگیی".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا