ئێران: چەک دەکڕینەوە بۆ پاراستنی ئاشتی ناوچەکە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 14/02/2021

Alternate Text

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئێران بیر لە کڕینی چەک لە روسیا دەکاتەوە لە پێناو پاراستنی ئاشتی لە ناوچەکەدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی تشرینی دووەم، عەلی ئەسغەر حاجی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"وڵاتەکە بیر لە کڕینی چەک لە روسیا دەکاتەوە بۆ پاراستنی ئاشتی لە ناوچەکە".

وتیش" هەماهەنگییەکی سەربازی باش هەیە لەنێوان ئێران و روسیادا و کاتێک لە داهاتوودا سزاکانی سەر ئێران لادەبرێن ئەوا ئێران چەک لە روسیا دەکرێت".

روونیشیکردەوە کە ئەمە مافی خۆیەتی و دەیەوێت باڵانسی ناوچەکە رابگرێت ئەویش بەهۆی ئەوەی کاتێک ئێران رێگری لێ دەکرا لە چەک کڕین وڵاتانی دیکە بە بەهای ملیۆنان دۆلار خۆیان پڕچەک دەکرد".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

رێگەی کۆیە – دوکان داخرا

کوردستان 58 خولەک پێش ئێستا

تیکتۆک ئەمەشی زیادکرد

هەمەرەنگ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا