یاریزانێکی جیهانی یاری باسکە وێنەیەکی خۆی
لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە:" بەشێوەیەکی راستەوخۆ
لەسەر چەند پرسێک دواون".
ئەنەس کانتەر، یاریزانی جیهانی یاری باسکە
وێنەیەکی خۆی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە:"
بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەگەڵ هاوڕێی باشم قوباد تاڵەبانی، گفتوگۆمان لەبارەی
دادپەروەری و مافی مرۆڤەوە کرد".
حکومەتی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٧ پاسپۆرت و
ناسنامەی تورکی لەو یاریزانە وەرگرتەوە و خۆی و خانەوادەکەی بە تیرۆرست لەقەڵەمدا،
ئەویش بەهۆی ئەوەی رەخنەی توندی لە ئەردۆغان گرت لەبەرامبەر هێرشەکانی بۆسەر
رۆژئاوای کوردستان.